شاندێکى گۆڕان سەردانى حیزبى شوعى دەکات

05/07/2022

شاندێکى ژورى پەیوەندى سیاسى بە سەرۆکایەتى بەختیار عومەر ئەولى، سەردانى حیزبى شوعى کوردستان دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە (5/7/2022) شاندێکى ژورى پەیوەندى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتى بەختیار عومەر ئەولى، بەمەبەستى پیرۆزبایی ساڵیادى دامەزرانى حیزبى شوعى کوردستان سەردانى بارەگاى ئەو حزبەى کرد لە شارى سلێمانى.

 

لە سەردانەکەدا پەیوەندى هەردولا و دۆخ و گوزەرانى هاوڵاتییان و دۆخى سیاسى و ئابورى هەرێمى کوردستان و عێراق تاوتوێکرا و جەخت کرایەوە لە بەدەمەوەچونى داخوازییەکانى خەڵک.


هەواڵی زیاتر