هۆشیار عەبدوڵا: پشتیوانیی لە رێککەوتنی سیاسی دەکەین

20/02/2019

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: دوای ئەوەی جڤاتی نیشتیمانی بە
زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لە کابینەی نۆیەمی حکومەت بەشداری بکات و رێککەوتنی سیاسیی
بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ پارتی واژۆکرد، ئەو بڕیارە دەبێتە بڕیاری هەمومان و پشتیوانی
لێ دەکەین و پابەند دەبین پێیەوە.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراکسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە
لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەرچی دژی بەشداریکردنی گۆڕان بوین
لە حکومەت، بەڵام  دوای ئەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی بڕیاریدا لە کابینەی نۆیەمی حکومەت بەشداری
بکات و رێککەوتنی
سیاسیی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ پارتی واژۆکرد، ئەو بڕیارە دەبێتە هی هەمومان و
پشتیوانی
لێ دەکەین و پابەند دەبین پێیەوە.

وتیشی :"پێش بڕیاری حیزب دەکرێت هەمو را جیایی و جیاوازیەک لە بیروبۆچون
بخرێتەڕو و هەر کەس داکۆکی لە راکەی خۆی بکات و بانگەشەی بۆ بکات و هەر واشمانکردوە،
بەڵام کاتێک حیزب بە زۆرینە بڕیارێک دەدات، ئەو کاتە هەموان دەبێت پابەن بن پێوەی
و گوزارشت لە بڕیاری حیزب بکەن".

ئەو پەرلەمانتارە
جەختی کردەوە؛ ژیانی سیاسیی و حیزبی پێویستی بە پابەندیی رێکخراوەیی هەیە
و مەرج نییە هەمو هەنگاوێک بە دڵی هەموان بێت، بەڵام گرنگە یەکدەستی و یەکگرتویی هەبێت
بۆ پابەند بون بە بڕیارەکانی حیزبەوە، یەکگرتویی و یەکدەنگیی
ناو گۆڕان و پاراستنی بەگیانی تیم کارکردن ئامانجێکی گرنگە و دەبێت بیپارێزین.


هەواڵی زیاتر