کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس و ئەنجومەنى قەزا و هەڵسوڕاوانی بنەسڵاوە بەڕێوەچو

23/07/2022

لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس و ئەنجومەنى قەزا و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى بنەسڵاوە بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا؛ لیژنەی باڵا پێویستى بەستنى دوەم کۆنفراسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی رونکردەوە لەپێناو دوبارە خۆنوێکردنەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، لاى خۆیانەوە ھەڵسوراوانی ئامادەبو سەرنج و تێبینی و پرسیار و رەخنەکانیان خستەڕو .

بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبونەوە و وەرگرتنی را و سەرنجى هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان.


هەواڵی زیاتر