یەکگرتوى ئیسلامى بۆ بزوتنەوەى گۆڕان: بۆ په‌یوه‌ندییه دوقۆڵیه‌كانمان خوازیاری به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانین
25/07/2022
بەبۆنەى تێپەڕبونى 13 ساڵ بەسەر یەکەمین بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان لە
پڕۆسەى سیاسی‌دا، یەکگرتووى ئیسلامى پەیامێکى پیرۆزباى ئاراستەى گۆڕان دەکات و داوا
دەکات، بزوتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سەرەکی بەشداربووی حکومەت، بەڕۆڵی خۆی هەڵسێ
و کاری جددی لەسەر پرۆسەی چاکسازی بکات.
دەقى پەیامى یەکگرتووى ئیسلامى بۆ بزوتنەوەى گۆران:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌رێزان / خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سڵاو و رێز ..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوە تێکۆشەرەکەتانەوە، پیرۆزبایی لە ئێوە
و گشت کادرو هەڵسوڕاو و لایەنگرانتان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین .
ئێمە لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، وەک حزبێکی دۆستتان خوازیاری ئەوەین کە
بزوتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سەرەکی بەشداربووی حکومەت، بەڕۆڵی خۆی هەڵسێ و کاری
جددی لەسەر پرۆسەی چاکسازی بکات، چونکە بەڕاستی هەموو سێکتەرە کانی ژیان لە هەرێمی
کوردستاندا پێویستیان بەچاکسازیە، بەداخەوە ئەم پرۆسەیە تا ئێستا ڕێڕەوی ڕاستەقینەی
خۆی نەگرتووەو ولە ئاستی داخوازی خەڵکی کوردستاندا نیە ..
بۆ په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانمان خوازیاری به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانین.
جارێکی دیکە یادی ١٣ ساڵەی بزوتنەوەکەتان لێ پیرۆز
دەکەین.
هه‌ر شادبن ...
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردن
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
25/7/2022