پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ بزوتنەوەى گۆڕان: رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین

25/07/2022

بەبۆنەى تێپەڕبونى (13) ساڵ بەسەر یەکەمین بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان لە پڕۆسەى سیاسیدا، پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێک ئاڕاستەى بزوتنەوەکە دەکات و رایدەگەیەنێت؛ لە کاتێکدا ئەویادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان. 

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ(١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان:
 
بەڕێزان/ رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان..
بە بۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.
ئێمە لە کاتێکدا ئەویادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان. 
لەو دەرفەتەدا هیوادارین بە هەموو لایەک دڵسۆزانە و بەرپرسانەتر هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی سیاسی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن و فەراهەمکردنی گوزەرانێکی شایستەتر بۆ هاووڵاتیان و گەلە خۆڕاگرەکەمان.

دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت و، هەر سەکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان
٢٥ـی٧ـی٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر