بافڵ تاڵەبانی بۆ بزوتنەوەى گۆڕان: پێکەوە لە هەوڵەکانمان بەردەوامبین لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی
25/07/2022
بافڵ
جەلال تاڵەبانی، پیرۆزبایی (13)یەم ساڵیادى یەکەم بەشداریی سیاسى لە بزوتنەوەى
گۆڕان دەکات و دەڵێت: هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ پەرەپێدانی زیاتری
پەیوەندییەکانمان، پێکەوە لە هەوڵەکانمان بەردەوامبین لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی
چاکسازی، بەرەوپێشبردنی سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم و جێبەجێکردنی خواست و داوا
رەواکانی خەڵکی کوردستان.
دەقی
پیرۆزبایی نامەکە
بەڕێزان
جڤاتی نیشتمانی، هەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتانەوە گەرمترین
پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ پەرەپێدانی زیاتری
پەیوەندییەکانمان، قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکهەڵوێستی لەبەرامبەر پرسە
نەتەوەیی و نیشتمانییەکان. پێکەوە لە هەوڵەکانمان بەردەوامبین لەپێناو سەرخستنی
پرۆسەی چاکسازی، بەرەوپێشبردنی سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم و جێبەجێکردنی خواست و
داوا رەواکانی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
ھەرشاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
25ی تەممووزی 2022