وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: پڕۆژه و به‌رنامه و پلاتفۆڕمی گۆڕان پێویستییه و وه‌ڵامگۆی چاككردنی ئه‌م سیستمه حكومڕانیه‌ی هه‌رێمی كوردستانه
25/07/2022
وتەبێژى
بزوتنەوەى گۆڕان لە (13)یەم ساڵیادى یەکەم بەشداریی سیاسى بزوتنەوەى گۆڕاندا
رایدەگەیەنێت؛ پڕۆژه و به‌رنامه و پلاتفۆڕمی گۆڕان پێویستییه و وه‌ڵامگۆی چاككردنی
ئه‌م سیستمه حكومڕانیه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌م مۆدێله ته‌نها له حزبێك و
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا بچوكناكرێته‌وه، ئێستا بەشێك له به‌رنامه و په‌یڕه‌وكردنی
كاری سیاسی گۆڕان، له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی دیكه‌شه‌وه چاویلێكراوه.
دلێر عه‌بدولخالق،
ئاماژە بەوەش دەکات؛ مۆدێلی ئه‌و جوڵانه‌وه سیاسییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێویستتره
وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردودا بینیمان، ئه‌گه‌ر چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق
سه‌رپێ نه‌خرێت ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له هه‌رێم و عێراق هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌گه‌ر له‌ناوچونی هه‌یه ئه‌وه‌نده مانه‌وه‌ی نییه، له‌به‌رئه‌وه پڕۆژه و به‌رنامه
و پلاتفۆڕمی گۆڕان پێویستییه و وه‌ڵامگۆی زۆریك له چاككردنی ئه‌م سیستمه حكومڕانیه‌ی
هه‌رێمی كوردستانه.
دوپاتیشى
دەکاتەوە؛ بۆئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی باشتر روبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه، شه‌فافیه‌ت
و رۆشنی زیاتر له داهات و خه‌رجیه‌كان هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت و متمانه‌ی هاوڵاتیانی
هه‌رێم به‌ده‌ستبهێنینه‌وه و په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ
باشتر بكه‌ین و باشتر ئیداره‌ی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌ێم بده‌ین، "پێویستمان
به‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قوڵانه‌ی ده‌چن ناڕاسته‌وخۆ حوکمی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بێنه ده‌ره‌وه‌و رێگه بده‌ن حکومەت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی
قه‌زا و په‌رله‌مان خۆیان ته‌مسیلی ئیشوكاره‌كانی خۆیان بكه‌ن و ئه‌و ره‌خنه و
گله‌ییانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرن".
دەشڵێت: بڕوامان
به‌خۆمان و متمانه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌و خه‌ڵكانه‌شه‌وه
له‌م قۆناغه‌دا ده‌نگیان به‌ئێمه نه‌داوه، له قۆناغه‌كانی ئاینده‌دا بە به‌رنامه
و خوێندنه‌وه‌ی دیكه و قوڵبونه‌وه‌یه‌كی زیاتر بتوانین ئه‌و متمانه بگێڕینه‌وه.