نێچیرڤان بارزانی: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره
26/07/2022
سەرۆکى
هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی یادى (13) ساڵەى یەکەم بەشداریی سیاسى لە بزوتنەوەى گۆڕان
دەکات و رایدەگەیەنێت؛ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار
له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕيت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به
پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره.
به‌ڕێزان
له جڤاتى نيشتمانيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
يادى سێزده
ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌كه‌تان به گه‌رمى له ئێوه و ته‌واوى هه‌ڵسووڕاوان
و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنان
بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ى
گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و
عێراقدا ده‌گێڕيت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى
كوردستانه‌وه دياره.
له‌م
ياده‌دا جه‌خت له گرنگى و پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى
هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌كه‌مه‌وه
بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و كارى پێكه‌وه‌يى
له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى
كوردستاندا.
نێچيرڤان
بارزانى
سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستان
2022/7/25