سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
26/07/2022
مەسرور
بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى یەکەم بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى
گۆڕاندا پەیامى پیرۆزبایی ئاڕاستەى بزوتنەوەکەو گۆڕانخوازان دەکات و پەیامێکیان ئاڕاستە
دەکات و دەڵێت:
دەقى پەیامەکەى
سەرۆکى حکومەت:
بە بۆنەی
سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی
لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن
و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت
و پرسە نیشتیمانییەکان.
ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت،
زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هیوا دەخوازم کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و
زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی
کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
25 ی تەمموزی
2022