ئەڵمانیا؛ د.یوسف محەمەد سەردانی د.كەمال مەزهەری كرد
20/02/2019
دكتۆر یوسف محمەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاوەری
ئەنجومەنی ئەڵمانیای بزوتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە
تەندروستی و هەواڵپرسینیان سەردانی دكتۆر كەمال مەزهەریانكرد و بەڵێنی پێدا
هەموو هاوكارییەكی بكات بۆ باشكردنی جێگەی حەوانەوەو وەرگرتنی چارەسەری
پزیشكی.