وەفدى ژنانى بزوتنەوەى گۆڕان و سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتان کۆدەبنەوە

10/08/2022

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/8/2022) وەفدێکى یەکێتى ئافرەتان سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەگەڵ وەفدى ژنانى گۆڕان کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا گرنگى کارى هاوبەش و پتەوکردنى پەیوەندى هەردولا، پرسى ژن و رۆڵ و پێگەى ژن لە کۆمەڵگەى کوردى و پارتە سیاسییەکان تاوتوێکرا و جەخت کرایەوە لە پێویستى کارى هاوبەش بۆئەوەى هەموان پێکەوە بە گوتارێکى یەکگرتو خزمەتى پرسى ژن بکەن.

هاوکات دۆخى سیاسى و گوزەرانى هاوڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بون.


هەواڵی زیاتر