بەریتانیا؛ نوێنەرى گۆڕان بەشدارى ساڵیادى دامەزراندنى حیزبی دیموكراتی كوردستان دەکات

15/08/2022

نوێنەرى گۆڕان بەشدارى (77)ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبی دیموكراتی كوردستان دەکات لە شارى لەندەن.

رۆژى (١٤-٠٨-٢٠٢٢) بە نوێنەرایەتى بزوتنەوەی گۆڕان، فوئاد جەمال سەلام و شۆڕش حەمید، بەشداریان كرد لە یادی (٧٧)ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری لەندەن.

‎لە یادەكەدا کە ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی پارتە سیاسەكان و ژمارەیەكی بەرچاوی رەوەندی كوردی و چەندین كەسایەتی دانیشتووی ئەم وڵاتە ئامادەی بون، تێیدا مولود سوارە ئەندامی سەرکردایەتی، بەناوی هه ردو حیزبی دیموکرات کورتەیەکی لە مێژو و خەباتی حیزبی دیموکرات پێشکەش کرد و ئەوەشى خستەڕو کە بە زوترین کات بە فەرمی یەکگرتنەوەیان رادەگەیەنن، لاى خۆیەوە‎ شۆڕش حەمید، بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان وتەى بزوتنەوەکەى لە یادەکەدا پێشکەشکرد.


هەواڵی زیاتر