حیزبى ئیسلامى عێراقى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
24/08/2022
حیزبى
ئیسلامى عێراقى بۆ تاوتوێکردنى دواین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و دۆزینەوەى رێگاکانى
چارەسەرى قەیرانەکان و پەیوەندییەکانى هەردولا، سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە
(2022/8/24) شاندێکى حیزبى ئیسلامى عێراقى بە سەرۆکایەتى د. حسین الزبیدى، ئەندامى
مەکتەبى سیاسى سەردانى مەکۆى سەرەکى گۆڕانیان کرد و لەگەڵ شاندى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە.
لە
کۆبونەوەکەدا پەیوەندییەکانى هەردولا و دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى عێراق و
دۆزینەوەى رێگە چارە بۆ دەربازبون لەو قەیرانە سیاسییەى روبەڕوى عێراق تاوتوێکرا و
پێویستى پاراستنى سەقامگیرى و ئارامى و دورخستنەوەى دەستى دەرەکى لە کاروبارى
ناوخۆ گفتوگۆى لەبارەوە کرا.