وێنە؛ کۆبونەوەى دانا عەبدولکەریم و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى گۆڕان لە لەندەن

03/09/2022


بەشێک لە هەڵسوڕاوانى بازنەی لەندەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێم و ئامادەكارییەكانی دوەم كۆنفڕانسی نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان تاوتوێ دەكەن.

دانا عەبدولکەریم، ئاماژەى بە هەنگاو و ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و پەیوەندیەکانی بزوتنەوەی گۆران و هێز و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە حكومەتی رونکردەوە.

گۆڕانخوازانی بەشداربوی كۆبونەوەكە بە راشکاوی سەرنج و ڕەخنەو تێبینیەکانی خۆیان خستەڕو، هەروەك جەختیان لە پێویستیی دەستنیشانکردنى كێشەكان و دۆزینەوەى چارەسەری ریشەیی کردەوە لە ماوەیەكی دیاریكراودا بەتایبەت دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوەش دوپاتکرایەوە کە هەنگاو بۆ چارەسەر بنرێت و گۆڕان بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە روبەڕوی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكان دەبێتەوە.


هەواڵی زیاتر