نوێنەری ئەنجومەنەکانی رەوەندی کوردی ئامادەکاری بۆ دیاریکردنی نوێنەری کۆنفرانس دەکەن

06/09/2022

نوێنەری ئەنجومەنەکانی رەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری بۆ دیاریکردنی نوێنەری کۆنفرانسی نیشتمانی دەکەن

بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکاریی بۆ بەشداریکردن لە دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی، نوێنەری ئەنجومەنەکانی رەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی بەرپرسی گۆشەی بەریتانیا لەگەڵ لیژنەی باڵای کۆنفرانس، کۆبونەوە.

ئامانج لە کۆبونەوەکە تاوتوێکردنى دواین ئامادەکارییەکانى کۆنفرانسی نیشتمانی و بەشداربوان و شێوازی دیاریکردنی نوێنەری ئۆرگانەکانی دەرەوە بو بۆ کۆنفرانس.

ئەوە لەکاتێکدایە بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس بەشداری کۆبونەوەکەیان کرد و را و پێشنیاری گۆڕانخوازانیان وەرگرت.


هەواڵی زیاتر