بزوتنەوەى گۆڕان سەردانی پارتی سۆسیالست دەکات

06/09/2022

لە چوارچێوەى ئەو زنجیرە سەردانەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ لای هێز و لایەنە سیاسیەکان دەستپێکردوە؛ ئەمڕۆ سێشەمە (٦ی٩ی٢٠٢٢) وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن محەمەد حاجی مەحمود و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پێشوازی کران.

‎کۆبونەوەکە تایبەت بو بەگفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای عێراق و ئەو تەنگەژە سیاسیەی ئەم وڵاتە پێدا تێدەپەڕێت و کاریگەری ئەو قەیرانە لەسەر ھەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەدا هەردوولا جەختیان لەوەکردوە کە کورد پێویستان بە یەکگرتوویی و نەخشەڕێگایەکی کوردستانی ھەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی بەرەوڕوی میللەتەکەمان دەبێتەوە.

‎پەیوەندیدار بە دۆخی ناوخۆیی ھەرێم، ھەڵوەستەکرا لەسەر دۆخی سیاسیی و ئیداری و خزمەتگوزاری و نیگەرانییەکانی ھاوڵاتیان، لەو ڕووەوە بە ھەندوەرگرتنی خواستی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیەکان بە پێویست زانرا و فشارەکانیش بۆ چاکسازی و رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان لە پرسی ھەڵبژاردن جەختی لێکرایەوە.


هەواڵی زیاتر