شاندێکى هەدەپە سەردانى گۆڕان دەکات

08/09/2022

شاندێکى هەدەپە سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد و لە دیدارێکدا پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا و دۆخى باکور و رۆژئاوا و هەرێمى کوردستان تاوتوێکرا.

سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (٧\٩\٢٠٢٢) شاندێکى هەدەپە سەردانى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد لە هەولێر، لە دیدارێکدا پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و هەدەپە تاوتوێکرا و جەختى لێکرایەوە بەتایبەت لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا.

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخى ئێستاى باکور و رۆژئاواى کوردستان و هەرێمى کوردستان و ئەو مەترسیانەش تاوتوێکرا کە لە ئارادان، هاوکات جەخت لە پێویستى یەکڕیزى و یەک گوتارى هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لە پرسە نیشتیمانییەکاندا.


هەواڵی زیاتر