تیمی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی: روبەڕووی ئاستەنگەکان دەبینەوە

10/09/2022

رۆژی شەمە ١٠ی٩ی٢٠٢٢، بە ئامادەبونی عومەر سەید عەلی و مستەفا سەید قادر و ژورەکانی یاسایی و رۆژنامەوانی، ژوری حکومەت کۆبونەوەی ئاسایی لەگەڵ تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی بەڕێوەبرد.

کۆبونەوەکە پەیوەست بوو بە کێشە ئیداری و خزمەتگوزارییەکان و کەمی داھات و دەستوەردانى حیزبی لە سێکتەرەکان و کاریگەری ئەو دۆخە لەسەر ئەدائی دامەزراوەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و زیادبوونی نیگەرانی و ناڕەزایەتیەکانی ھاوڵاتیان.

لەو چوارچێوەیەدا، ئامادەبوان بە زانیاری و دۆکیۆمێنت و داتای پێویست ئاستەنگ و لەمپەڕەکانیان رونکردەوە و چارەسەر و راسپاردەی پێویستیان خستەڕوو.

لە کۆبونەوەکەدا، کۆمەڵێک ھەنگاوی کرداریی بۆ کاراکردنی ئەرکەکانی بەرپرسانی گۆڕان و بە ھەندوەرگرتنی داخوازییەکانی ھاوڵاتیان دانرا، ھاوکاتیش جەخت کرایەوە لەسەر تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و گەیاندنی راستیەکان وەک خۆی بۆ رایگشتی، لەگەڵ دیاریکردنی ئەو ھۆکارانەی بوونە مایەی پەکخستنی کاری دامەزراوەکان و کێشەکانی داھات و زەویوزار و ھەژمونی ھەندێ لایەن و کەسایەتی کە زیادەڕۆیی دەکەنە سەر ماف و ژیانی گشتی لەم سنورەدا.


هەواڵی زیاتر