جەلال جەوهەر: سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت دانراوە
21/02/2019
جەلال جەوهەر، سەرۆکی
وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ حکومەتی داهاتو پابەندکراوە بە هەڵگرتنی
تەواوەتی پاشەکەوتی موچە و باشکردنی بژێویی ژیانی هاوڵاتیان و دانانی سەقفی زەمەنی
بۆ بەجێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە سێکتەرەکان، دەشڵێت: رەتکردنەوەی دیالۆگ و
گفتوگۆ لەگەڵ هێزە و لایەنەکانی تر، رەتکردنەوەی ئەو بنەمایانەیە کە بزوتنەوەی
گۆڕانی لەسەر دروستبوە، بۆیە ناکرێت ئەو بنەمایانە پێشێل بکەن.
جەلال جەوهەر، سەرۆکی
وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە
دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی (کەی ئێن ئێن) رایگەیاند؛ لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین خاڵی گرنگیان جێگیرکردوە و تەواوی رێککەوتنەکەش
لەسەر هەر سێ ئاستی هەرێم و بەغدا و ناوچە کێشەلەسەرەکانە.
وتیشی: خاڵێکی گرنگی
رێککەوتنەکە بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچەیە، کە حکومەت پابەندە بەوەی پاشکەوتی
موچە هەڵبگرێت کە ماوەی سێ بۆ چوار ساڵ خەڵکی کوردستانی بە تەواوەتی ماندو کرد و هەروەها
گێڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان بەپێی خشتەیەکی زەمەنی.
باسی
لەوەکرد، "خاڵێکی دیکەی رێککەوتنەکە پێداچونەوەیە بە لیستی موچەخۆران،
کە لە هەرێم نزیکەی یەک ملیۆن و (500) هەزار موچەخۆر هەیە، ئەوەش وایکردوە تێکەڵی
دروست بێت لە نێوان موچە خۆر و فەرمانبەری راستەقینە، بۆیە گرنگە ئەو ژمارانە لە
یەکتری جیابکرێتەوە، ئەوەش بەوە دەبێت کە لەداهاتودا لە هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی
راژە دروست بکرێت تاوەکو فەرمانبەر لەسەر بنەمای میلاک دابنرێت لە دامودەزگاکانی
حکومەتی هەرێم، کە ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان و میللەتەکەمان".
دەقی دیمانەکە:
* دەکرێت باسی خاڵە گرنگەکانی رێککەوتنەکە بکەن؟
جەلال جەوهەر: رێککەوتنەکە سێ ئاست لە خۆی دەگرێت، عێراق و ناوچە کێشە
لەسەرەکان و هەرێمی کوردستان بە هەمو دەسەڵاتەکانی پەرلەمان و جێبەجێکردن و
دادوەرییەوە.
لەسەر ئاستی عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەبێت پابەند بێت بەوە کە لە ئاستی عێراق پێداگیری بکات لەسەر ئیستیحقاقاتی
دەستوریی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەتایبەت مادەی (140) و
نەوت و غاز و بودجەی ساڵانە و پێشمەرگە.
هەروەها لەسەر پرسی هەمو ئەو یاسایانەی کە پێویستە دەربکرێن، بەپێی ئەو
دەستوری عێراق هێشتا دەیان مادەی دەستوری هەیە پێویستی بە دەرهێنانی یاسا
هەیە کە تائێستا لە ئاستی عێراق ئەو یاسایانە دەرنەچون، لەسەر وهەمو
یاساکانیشەوە، یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی و یاسای دادگای فیدراڵی.
هەروەها پێداگریمان کردوە لەسەر ئەوەی لە ماوەیەکی زۆر زودا سەرژمێری
دانیشتوانی عێراق بکرێت، کە بەهۆی نەبونی سەرژمێرییەوە ئەو هێز و لایەنە
سیاسیانە کۆمەڵێک ژمارە دەخەنەڕو، بەبێ ئەوەی ژمارەی راستەقینەی دانیشتوانی
هەرێم بزاندرێت، چونکە دایکی هەمو گەندەڵییەکان لە عێراق نەبونی
سەرژمێرییە کە وایکردوە هەر پارێزگایەک ژمارەی ناڕاست بخرێتەڕو بە هەرێمی
کوردستانیشەوە، ئەو ژمارە نادروستانەش داخڵ بە هەڵبژاردنەکان دەکرێن و
ئەوەش وا دەکات ئەنجامی نادروست دروست ببێت و ئەوەش حاڵەتەکانی گەندەڵی
دروست دەکات.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە لە (10/6/2014) هەمو ئەو ناوچانەی کەوتنە ژێر دەسەڵاتی
داعش، حاڵەتێکی نائاسایی بەخۆیەوە بینیەوە بە کەرکوک و ناوچە
کێشەلەسەرەکانیشەوە، حکومەتی داهاتو پێداگیری لەسەر ئەوە دەکات کە دۆخی ئەو
ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە و داواش دەکات سەقفی زەمەنی دابنرێ بۆ
ئاساییکردنەوە، جگە لەوەش داومان کردوە سەقفی زەمەنی بۆ ئیستیحقاقە
دەستورییەکانی تری وەک مادەی (140) دابنرێت.
هەروەها تائێستا لە هەرێمی کوردستان حیزب و رێکخراوەکان دانوستان لەگەڵ
بەغدا دەکەن، ئەمجارە داوامان کردوە لە کە دەستەی دانوستاندن هەبێت کە ئەو
دەستەیە بە پیشەیی و یاسایی و سیاسیی بکرێ بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا
بکات و هەروەها لە پەرلەمانەوە یاسای بۆ دەربچێت و دامەزراوەی ئەو دەستەیە
دروست بکرێت بۆ ئەوەی لەمەودوا بەشێوەیەکی متمانەپێکراو گفتوگۆ و دانوستان
لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجام بدەین، هەروەها ئەگەر سەیری ئەرشیفی
جوڵانەوەی کورد بکەین، رەنگە حیزبەکان کەم و زۆر ئەرشیفی دانوستانەکانیان
هەبێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ئەرشیفەی نییە.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، حکومەتی هەرێم وەکو پێویست بە دامەزراوەیی
نەکراوە، دەستوەردان هەیە لە کاروباری حکومەت لەلایەن دەسەڵاتدارانی
حیزبەوە، پێداگریمان لەسەر ئەوە کردوە کە دامەزراوەکانی هەرێم بە
دامەزراوەیی بکرێن بۆ ئەوەی حکومەت لەو فەوزایە رزگار بکرێت.
هەروەها خاڵێکی گرنگی رێککەوتنەکە بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچەیە، کە
حکومەت پابەندە بەوەی پاشکەوتی موچە هەڵبگرێت کە ماوەی سێ بۆ چوار ساڵ
خەڵکی کوردستانی بە تەواوەتی ماندوکرد و هەروەها گێڕانەوەی موچە
پاشەکەوتکراوەکان بەپێی خشتەیەکی زەمەنی.
لە هەرێمی کوردستان شەفافیەت نییە، هەروەها هاوسەنگی نییە لە هاوبەشیی
راستەقینە، بۆیە داوامان کردوە پرنسیپەکانی حکومەتی چاک لەم حکومەتەدا
جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی هەمو هاوڵاتیان بگەن بە ئاوات و ئامانجەکانی خۆیان،
هەروەها بە هەمومان کار بکەین کە حکومەتی هاوڵاتیی راستەقینە لە هەرێم
دروست بکەین.
خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە حکومەتی هەرێم پێداچونەوە بکات بە لیستی
فەرمانبەران، لە هەرێم نزیکەی یەک ملیۆن و (500) هەزار موچەخۆر هەیە، ئەوەش
وایکردوە تێکەڵی دروست بێت لە نێوان موچە خۆر و فەرمانبەری راستەقینە،
بۆیە گرنگە ئەو ژمارانە لە یەکتری جیابکرێتەوە، ئەوەش بەوە دەبێت کە
لەداهاتودا لە هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی راژە دروست بکرێت تاوەکو
فەرمانبەر لەسەر بنەمای میلاک دانرێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، کە
ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان و میللەتەکەمان.
هەروەها خاڵێکی دیکەی گرنگ بۆ ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو لایەنانەی کە
توشی ئەو حاڵەتە بون، بابەتی سزای سیاسیە، کە حکومەت پابەندکراوە بە
گێڕانەوەی هەمو ئەو کەسانەی روبەڕوی سیاسی سیاسی بونەتەوە لە ساڵی
(2009)ەوە تاوەکو ئێستا، کە ئەوە خۆی لە خۆیدا راستکردنەوەی کارێکی سیاسییە
و هەروەها زوڵمێکی گەورەشە دەرهەق بەو کەسانە کە کراوە، جگە لەوەش ئەو
خاڵە جێگیرکراوە کە نابێت حکومەت بەبێ فەرمانی دادوەر کەس دەستگیر بکات و
سزای بدات.
خاڵێکی دیکەی گرنگی رێککەوتنەکە بابەتی لامەرکەزییەتە، کە کەموکورتی زۆری
تێدایە و پێویستە یاسای ژمارە سێی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواربکرێتەوە و
دەسەڵاتی دارایی و ئیداری زیاتر بدرێت بە ئەنجومەنەکان ئەوەش بە چاودێری
ئەنجومەنی وەزیران.
هەروەها لە رێککەوتنەکەدا جەختمان کردوەتەوە لەسەر رێزگرتن لە ئازادی و
جیاوازییەکان و مافە گشتییەکان کە لەمەودوا حکومەت بەرپرسە لەوەی خەڵک بەند
نەکرێت بەهۆی ئاڕاستەی سیاسی جیاوازەوە، هەر کەسێکیش کە دەستگیر دەکرێت
دەبێت پێشتر لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوبێت.
هەروەها لە هەرێم ناحەقییەکی دیکە هەیە کە بەرامبەر بە کۆمپانیا و بازرگان و
بەڵێندەرەکان دەکرێت کە بەهۆی دەسەڵاتی حیزب لەناو حکومەت، بەشێکی زۆر
لەوانە قۆرخ کراون، کە وایکردوە دەرفەتی کەمتر بدرێت بە بەڵێندەر و بازرگان
و کۆمپانیاکانی دیکە، بۆیە حکومەت پابەند کراوە کە دەرفەتی یەکسان بدات بە
هەمو خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەی رکابەری بگەن بە ئیستیحقاقی
خۆیان.
خالێكی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە ئەو مەترسییە کە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە،
لە شەڕی ناوخۆوە کە وای کرد لە یەک هەرێمەوە ببێت بە دو ئیدارە، تا ئێستاش
پاشماوەی ئەو دو ئیدارەییە ماوەتەوە، بۆیە حکومەت پابەندە بەوەی کار بکات
بۆ سڕینەوەی ئاسەواری دو ئیدارەیی و پاراستنی یەکڕیزی و یەک پارچەیی هەرێمی
کوردستان، ئەوەش بە هاوکاری هەمو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێت،
بەتایبەتیش یەکخستنەوە و یەکبونی هێزی چەکدار بە هێزی پیشمەرگە و ناوخۆ و
پۆلیس و ئاسایش.
هەروەها زۆر گرنگە لە هەرێمی کوردستان ئەو سیاسەتی ئابوریی و داراییەی کە
هەیە، ببێت بە سیاسەتێکی ئابوری و دارایی نیشتیمانی، کە بابەتێکی گرنگە.
خاڵێکی دیکە کە لای بزوتنەوەی گۆڕان گرنگە، حکومەتی هەرێمی کوردستان
پابەندە بە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە شەڕ و ململانێی نێودەوڵەتی و
هەرێمی و ناوخۆ، چونکە هەرێم بەهۆی شەڕ و ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی و
ناخۆوە زیانی زۆری بەرکەوتوە.
لە ئاستی پەرلەمانی کوردستانیش بڕیارێکی هاوبەشمان وەرگرتوە لەگەڵ
برادەرانی پارتی، کە هیوادارین لە داهاتودا ببێت بە داوا و ئیرادەی هەموان،
ئەویش کە هەمو ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە، وەکو دەستور و
یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و یاسای هەڵبژاردنەکان کە بە سازانی هەمو لایەنەکان
بێت، چونکە هەمویان پەیوەندییان بە خەڵکی کوردستانەوە هەیە.
خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە کاری پەرلەمان دەرکردنی یاسای و چاودێریکردنە
بەسەر حکومەتەوە، تائێستا حکومەت وەکو پیویست چاودێری نەکراوە، ئێمە
رێککەوتوین کە پەرلەمان چاودێری حکومەت بکات، کە هەمو ئەوانە بەلای ئێمەوە
دەستکەوت و بابەتی گرنگن.
* لە رێککەوتنەکەدا پرسی چاکسازی جێگەی کراوەتەوە، ئێوە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان لە چ دیدێکەوە بۆ پرسی چاکسازی چون؟
جەلال جەوهەر: ئێمە لە رێککەوتنەکەدا باسمان لەوە کردوە، کە بەرنامە
وزارییەکان کۆی بەرنامەی هەمو ئەو لایەنانە بێت کە بەشداری دەکەن لە
حکومەتدا و دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، کە ئەوەش بەلای ئێمەوە
دەستکەوتێکی زۆر گرنگە، چونکە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، بۆ
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە کارێکی ئیلزامی.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا هاتوە کە یاسای چاکسازی
لە پەرلەمانەوە دەردەچێت و لە چوارچێوەی ئەو یاسایەشدا ئەنجومەنێکی باڵای
چاکسازی دروست دەکرێت لە پێکهاتەکانی ئەنجومەنی وەزیران و دامەزراوەکانی
تری حکومەت، ئەوەش بەپێی تایبەتمەندیی، جگە لەوەش بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی
حکومەت لە هەمو سێکتەرەکاندا، سەقفی زەمەنی دانراوە، ئەوەش بەپێی
تایبەتمەندی، چونکە هەندێک پرسی چاکسازی هەیە بە سێ مانگ ئەنجامی
دەردەکەوێت، هەندێک پرسی دیکەش هەیە چەند ساڵێکی پێدەچێت، چونکە پڕۆسەی
چاکسازی پشودرێژی دەوێت، کە ئەوەش یەکێکە لە پرنسیپە هەرە بنەڕەتییەکانی
گۆڕان، چونکە بەر لە هەمو شتێک، گۆڕان بزوتنەوەیەکی چاکسازییە.
* خەڵکی کوردستان ئەزمونێکی خراپی
هەیە لەگەڵ رێککەوتنی نێوان لایەنەکان، هەروەها لایەنەکان لەگەڵ حکومەت و
لایەنەکان لەنێو خۆیشیاندا، گەرەنتی چییە کە ئەم رێککەوتنە بە چارەنوسی
رێککەوتنەکانی دیکە نەڕوات؟
جەلال جەوهەر: بەداخەوە رێککەوتنی سیاسی لەم ناوچەیە بە گشتی و لە عێراق و
هەرێمیش بە تایبەتی، ناو و ناوبانگی باشی نییە، لە هەرێمی کوردستان و لەنێو
لایەنە سیاسییەکان رێککەوتنی زۆر کراوە، بەڵام پێشێلکراوە، لە هەمو
ئەوانەش خراپتر، کارەسات و ماڵوێرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، مەترسی
پێشێلکردنی رێککەوتن تەنها ئەوە نییە کە لایەنەکان پابەندی نابن، بەڵکو
پێشێلکردنی رێککەوتن و جێبەجێنەکردنی وا دەکات متمانە لەنێوان ئەو دو
لایەنە یاخود ئەو چەند لایەنەی کە رێک دەکەون، نەهێڵێت، دواتریش متمانەی
جەماوە بەو هێز و لایەنانە نامێنێ، بۆیە کارەساتەکە گەورەترە؟.
* چۆن متمانە لەنێوان لایەنەکان
پاشان خەڵک بە لایەنەکان. دواتر متمانەی خەڵک بە دامەزراوەکان چۆن دروست
دەکرێتەوە؟ چۆن دەتوانن کار بکەن بۆ گێڕانەوەی ئەو متمانەیە کە خەڵک بە قسە
نایەوێت، بەڵکو کرداری دەوێت؟
جەلال جەوهەر: لەلای ئێمەوە گرنگە کە پەیوەندییە ئاڵۆزەکان خاو بکەینەوە،
کە ئەوەش دەبێتە هۆی گفتوگۆ و دانیشتن لە نێوان لایەنەکان و دواتر رێککەوتن
ئەنجام بدرێت، هەروەها متمانە بەوە دروست دەبێت کە ناوەرۆکی ئەو
رێککەوتنانەی کە ئەنجامدراوە، لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ بکرێت، بۆیە
هیوادارین کە ئەم رێککەوتنە ببێتە بە بناغەیەک کە بتوانین چاکسازی پەیوەندی
سیاسی بکەین بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی میللەتەکەمان بشکێتەوە.
* ده‌كرێ بپرسین مامۆستا جه‌لال گه‌شبین و دڵخۆشه به‌م رێككه‌وتنه؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: پێشتر ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی پارتیم بینی له‌ماوه‌ی رابردو
له هه‌شت كۆبونه‌وه‌ی دانوستانكار نزیكه‌ی (40) سه‌عات دانیشتن،
به‌بۆچونی من ئاماده‌ییان زۆر باش بو، هیوادارین ئه‌و قسانه‌ی كه كراوه
و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه دراوه جێبه‌جێ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌وان
سه‌ره‌تایه‌كی تازه له په‌یوه‌ندی شیاو و خزمه‌تكردن ده‌ستپێبكه‌ن،
هه‌م ئێمه و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش. ئه‌وه‌ی كه هه‌یه
خزمه‌تی میلـله‌ته‌كه‌مان ده‌كات و خزمه‌تی خۆشیان ده‌كات.
* هه‌ر كاتێک پڕۆسه‌ی دانوستان
دێته پێشه‌وه، چ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، چ له‌سه‌ر
ئاستی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، هه‌میشه گۆڕان روبه‌ڕوی ره‌خنه
ده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له گۆڕان ده‌گیرێت سه‌باره‌ت به‌و
رێككه‌وتنه، هۆكاری ئه‌و ره‌خنه‌گرتنانه له گۆڕان چیه؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ره‌خنه‌كان چه‌ند جۆرێكن. ده‌بێت به بۆچونی ئێمه ئه‌و
ره‌خنانه له یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه، ره‌خنه جیا ده‌كرێته‌وه له
رێگه‌ی زمانه‌كه‌ی و شێوازه‌كه‌ی و هه‌ستی وشیاریی ره‌خنه‌گر.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێ پێشوازی له هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ك بكات و نابێ لێی
بترسێ، ده‌بێ ده‌رگای كراوه بێ له‌به‌رده‌م هه‌مو ره‌خنه‌گرێك، ده‌بێ
ره‌خنه به ئه‌ساس بزانێ بۆ چاكسازیی خودی خۆی و چاكسازیی كۆمه‌ڵگا و
دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه ره‌خنه دروستكه‌ر بێت،
روخێنه‌ر نه‌بێت، به‌شێكی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه هه‌یه به‌راستی
دروستكه‌رن، به‌ڵام به‌شێكیان ره‌خنه‌ی روخێنه‌رن كه له‌سه‌ر بنه‌مای
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی هێز و لایه‌نی تره‌وه ره‌خنه
ده‌گرن، ئه‌وه به جۆرێكی تر و به به‌رنامه‌یه‌كی تر وه‌ڵامی
ده‌ده‌ینه‌وه.
جۆرێكی تر ره‌خنه هه‌یه زۆر په‌یوه‌ندیی به ئاستی وشیاری ئه‌و
خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، ده‌بێ گۆڕان پێشوازی له‌وانه‌ش بكات و كارێكی وا بكات
به‌وردی وه‌ڵامیان بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌ڵسوڕاوه‌كانی خۆی
زیاتر فێر بكات و زیاتر تێ‌یان بگه‌یه‌نێت له كاروباری رێكخروه‌یی و
سیاسی. هه‌ندێك له‌و ره‌خنانه له بنه‌ڕه‌تدا بێبنه‌مان، هه‌ندێك لایه‌ن
دێت هێشتا رێككه‌وتنه‌كه‌مان نه‌كردوه ره‌خنه‌ی گرتوه، ئیمزا نه‌كراوه
ره‌خنه‌ی گرتوه، نه‌یخوێندوه‌ته‌وه ره‌خنه ده‌گرێت، ئێستاش به‌شێكی
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن رێككه‌وتنه‌كه‌یان نه‌خوێندنه‌وه‌ته‌وه و جۆرێك
له حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان و له‌گه‌ڵ پارت دیموكراتی
كوردستان، له‌ناو خۆشمان به‌داخه‌وه هه‌ندێك هه‌یه له سیاسه‌تی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێنه‌گه‌یشتون، هه‌ڵبه‌ت باسی كه‌س ده‌كه‌ین كه
هه‌ندێكن له به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێنه‌گه‌یشتون، ئه‌و كه‌سانه
بڕویان نه به گفتوگۆیه و نه به ئاشتیش، بڕوایان به‌وه نیه به
ئاشتیانه دابنیشن و كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
* ره‌خنه‌كه ره‌نگه له‌وه‌وه بێت كه بڕوایان به‌و هێزانه نیه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵیان دانوستان ده‌كات؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بزوتنه‌وه‌یه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی
كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌ده‌نییه، له‌سه‌ر هه‌ندێ بنه‌مای خه‌باتی مه‌ده‌نی
دروست بوه، یه‌كێك له شارێگاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆیه، كاتێك
دیالۆگ و گفتوگۆ ره‌ت ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه بۆ خۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی
بنه‌ماكانی دیموكراتییه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌سه‌ر دروست بوه، بۆیه ناكرێ وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان بێین ئه‌و بنه‌مایانه پێشێل بكه‌ین كه له‌پێناوی دروست بوین.
* ئایا گۆڕان چكه له پرسی
به‌شداری و بڕیاری به‌شداری و رێكه‌وتن له‌باره‌ی به‌شداری له
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیلی تری نه‌بو؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌ڵێ ده‌كرا گۆڕان ببێ به ئۆپۆزسیۆن، ئێمه پێمان وایه
هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه له دۆخێكی ناسه‌قامگیردایه و له
دۆخێكی وادایه كه به‌بۆچونی ئێمه زۆر قورس و زه‌حمه‌ته، بۆیه گرنگه
ئێمه له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێز و لایه‌نانه به‌یه‌كه‌وه بین،
به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی میلـله‌ت بكه‌ین به خاڵی هاوبه‌ش، واتا له‌م
قۆناغه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی میلـله‌ته‌كه‌مان وا ده‌خوازێت كه هه‌مومان
به‌یه‌كه‌وه بین.
* نه‌ده‌كرا ئۆپۆزسیۆن بن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلـله‌ت بپارێزن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئۆپۆزسیۆنبون به‌و مانایه نیه كه تۆ له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندیی میلـله‌ته‌كه‌ت نیت، به‌پێچه‌وانه‌وه پێم وایه لانی
كه‌م ئه‌و قسه‌یه راسته بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌و روه‌وه له
لوتكه‌دا بو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی میلـله‌ت و وڵات و پڕۆسه‌ی سیاسی
له پێشه‌وه‌ی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت، له‌م
قۆناغه‌دا مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌نده قورس و زه‌حمه‌تن كه پێویست ده‌كات
هه‌مومان پێكه‌وه بین.
* مه‌ترسییه‌كان مه‌به‌ستت مه‌ترسی ناوخۆییه یان ده‌ره‌كی؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: نا مه‌ترسییه‌كان مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست، له ئاستی سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و عێراق و توركیا و ئێران و
ناوچه‌كه به‌گشتی، پاشان ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی زلهێزه‌كانی ده‌یكه‌ن له‌م
ناوچه‌یه، ئه‌مه‌ریكا و روسیا و وڵاتانی دیكه، حاڵه‌تێكی قورسه بۆیه
گرنگه له‌م قۆناغه گرنگه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر
دروشمی هاوبه‌شمان بكه‌ین به به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلـله‌ته‌كه‌مان و
هه‌وڵ بده‌ین پارێزگاری له‌م دروشمه بكه‌ین.
* بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌زمونێكی
سیاسی له به‌شداریكردن له حكومه‌ت هه‌یه له چوار ساڵی رابردو، به‌ڵام
ده‌كرێ بپرسین ئێوه بڕواتان وایه له داهاتودا بتوانرێت شه‌راكه‌تی
راسته‌قینه دروست ببێت؟ پێتان وایه ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی ئێوه
رێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ كردون، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یان قبوڵ بێ؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان
وه‌كو دیارده‌كانی تر ناوبانگی باش نه‌بوه و نه‌توانراوه ده‌ستبه‌ر
بكرێت، هه‌ر به‌هۆی نه‌بونی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌چوارچێه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی له ساڵی (1961) تا (1988)
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی دو كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ر
هات، یه‌كێكیان (1975) بو ئه‌وی تر (1988) ، له‌دوای ئه‌وه‌ی
لێكتێگه‌یشتن و ته‌وافوق و شه‌راكه‌تێك دروست بو له‌چوارچێوه‌ی هێز و
لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌وكاته به‌ره‌ی كوردستانی دروست بو، هه‌لێك
هاته پێشه‌وه كه ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی توانی به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان راپه‌ڕین له هه‌رێمی كوردستان به‌رپا بكات،
ئه‌وه شتی هاوبه‌ش بو كه چه‌ندین سودی هه‌بو بۆ وڵاته‌كه‌مان، له‌وه‌ش
گرنگتر ئه‌وه بو توانرا داموده‌زگاكانی هه‌رێم كه حكومه‌ت و په‌رله‌مان
و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ترن، له سایه‌ی ئه‌و به‌یه‌كه‌وه‌بونه‌وه به‌ده‌ست
بێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی (1994) ئه‌و
هاوبه‌شییه كۆتایی هات و شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی جێگای گرته‌وه. ئێستاش
ئێمه مه‌حكومین كه ده‌بێ بتوانین شه‌راكه‌ت بكه‌ین و بنه‌مایه‌ك هه‌بێ
كه هه‌مومان له‌سه‌ری بڕۆین، ئه‌گه‌ر شه‌راكه‌ت نه‌كه‌ین به بنه‌مای
كاری داهاتومان ده‌بێ چاوه‌ڕێی هه‌ره‌سی سێیه‌م بین.
* ئێستا رێككه‌وتنێكی دوقۆڵی
له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزا كراوه،
ئایا نه‌ده‌كرا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش كه نیازیان
هه‌یه به‌شدار بن له حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه رێككه‌وتنێكی فراوانتر و
دڵخۆشكه‌رتر بۆ خه‌ڵك ئیمزا بكه‌ن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: باسی ئه‌وه‌م كرد كه ئه‌م قۆناغه وا ده‌خوازێت
هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه بین، ئه‌م قسانه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش
كردوه، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی
ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتیش، له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه
ئیسلامییه‌كانیش، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوه كه ئێمه ئه‌م قۆناغه‌مان
به‌لاوه گرنگه و پێمان وایه دروشمه‌كه‌مان ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندیی
باڵای میلـله‌ته‌كه‌مان بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هه‌مومان ئه‌م
ئه‌زمونه‌ی كه هه‌یه بیپارێزین و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین.
* بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌زمونی
سیاسی له به‌شداری له حكومڕانی له چوار ساڵی رابردوی هه‌رێمی
كوردستان ئه‌زمونێكی باش نه‌بو، گره‌نتی چی وه‌رگرتوه كه ئه‌مجاره
ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ ئه‌كرێت و هاوبه‌شییه‌كه‌ی هاوبه‌شییه‌كی
راسته‌قینه ده‌بێت؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: باسی ئه‌وه‌م كرد كه قۆناغه‌كه له هه‌رێمی كوردستان
به‌هه‌مو ئه‌م هێزه سیاسییانه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان، ئێمه
ده‌ڵێین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و میلـله‌ت ده‌بێ پابه‌ند بن
به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه. پاشان گره‌نتی ئه‌وه‌یه كه هه‌مو
ئه‌و خاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتوین له‌سه‌ری، بنه‌مای قانون و
یاسا كارپێكراوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، پابه‌ندبون به ده‌ستور و یاسا
كارپێكراوه‌كان یه‌كێكه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه هه‌مو لایه‌نه
سیاسییه‌كان هه‌قه پابه‌ند بن پێوه‌ی و بیكه‌ن به هه‌وێنی ئه‌م
رێككه‌وتنه، پابه‌ندبون به‌م رێككه‌وتنه و په‌یامه ئاسمانییه‌كان كه
بنه‌مای یاساكانه، پابه‌ندبون به به‌ها ئه‌خلاقیه‌یكان، هه‌مو ئه‌مانه
وا ده‌خوازێت كه هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه بین. خاڵێكی تریش ئه‌وه‌یه كه
له‌ڕوی حیزبی و كاری سیاسییه‌وه ئێمه ده‌بێ رێزی ئیمزاكانی خۆشمان
بگرین، تۆ ئیمزات كردوه و به‌ڵێنت به میلـله‌ته‌كه‌ت داوه ئه‌م
رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌یت.
* كه‌واته پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرا چی ده‌بێت؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئێمه هه‌رگیز هیواخواز نین ئه‌م رێككه‌وتنه پێشێل بكرێ،
هیوادارین ئه‌زمونی رابردو جارێكی تر چه‌ندباره نه‌بێته‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌م زیانی گه‌وره‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و
مرۆیی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه و زیانی به ناوبانگی بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی كوردی و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یاندوه، بۆیه زۆر
پێویسته ئه‌م جۆره رێكه‌وتنانه ئیتر بۆ له‌مه‌ودوا بكرێت به بنه‌مایه‌ك
و كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنیان.
* ئه‌م رێكه‌وتنه ده‌توانێ
متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كان دروست بكاته‌وه؟ به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بنه‌مای دروستبونی متمانه له‌وه‌وه دێ كه ئاستی
به‌رزی فیكری و سیاسی مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وا ده‌كات كه
تۆ تێگه‌یشتنی هاوبه‌شت بۆ دروست بێت، كه تێگه‌شتنی هاوبه‌شت بۆ دروست
ببێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییانه، ئه‌وه ده‌بێته هۆی
دروستبونی په‌یوه‌ندی ته‌ندروست، هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستیش
بڕوا متمانه دروست ده‌كات له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان. ئێمه له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كداین كه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆ، دواكه‌وتوین و به‌جێماوین،
ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی كه روده‌ده‌ن له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان روده‌ده‌ن،
نه‌بونی لێكتێگه‌یشتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نیشتمانی و
كۆنه‌بونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له ده‌وری بنه‌مای نیشتمانی و
به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی میلـله‌ت، ئه‌مه مانای وایه ئاستی فیكری و
سیاسی لایه‌نه‌كان له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا وه‌ك پێویست نیه، بۆیه
تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیشیان نیه و كه ئه‌وه‌ش نه‌بو په‌یوه‌ندییان نابێت و
ئه‌وكات بڕوا و متمانه‌شیان به‌یه‌ك نابێ، بۆیه به‌م هاوكێشه‌یه
هیوادارین دۆخێك دروست بوبێ له‌نیوَان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه
بتوانین راو بیر و بۆچونی هاوبه‌شی سیاسی و فیكری و به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌ش دروست بوبێ، كه ئه‌وه دروست بو، تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش دروست
ده‌بێ، ئه‌و كاته په‌یوه‌ندیی هاوبه‌شی ته‌ندروست دروست ده‌بێت و
بێگومان بڕوا و متمانه له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست ده‌بێ.
* به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردو
گۆڕان له خه‌باتی سیاسی خۆیدا پێداگری كردوه له‌سه‌ر چه‌سپاندنی
سیسته‌می په‌رله‌مانی، ئه‌م رێكکه‌وتنه‌تان سیسته‌می په‌رله‌مانی
پێكدێنێت؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: یه‌كێك له خاڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و
له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه لای ئێمه دوانه‌یه،
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له ئاستی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمدا، ئه‌م رێككه‌وتنه پێداگری ده‌كات له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانیش به‌رپرسیار بێت،
یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌وپێیه‌ی یاسایه‌كه ره‌هه‌ندی نیشتمانی
هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پڕۆژه‌ی یاسای ده‌ستور به سازان
جێگیر بكرێت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر سورین له‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی كه‌م بكرێته‌وه و
به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر له هه‌رێمی كوردستان.
* گۆڕان پڕۆژه‌ی زۆری هه‌بو
له‌پێناو خزمه‌تكردن به خه‌ڵك له سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ش كه له حكومه‌تدا بون، ئایا توانیویتانه به‌رنامه و
پڕۆژه‌كانی سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنیتان له‌ناو كارنامه‌ی حكومه‌ت كه
ئیمزاتان كردوه له رێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پارتی جێ بكه‌نه‌وه؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازی و
گۆڕانخوازه، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌وه‌یه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه
چاكسازی له‌ناو خۆیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا و ناو هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان بگوازێته‌وه و كاری له‌سه‌ر بكات، له‌م رێككه‌وتنه‌دا
به‌هه‌ردولامان توانیومانه له‌به‌رنامه‌ی وه‌زاریدا جێگای پڕۆژه‌یاسای
چاكسازی بكه‌ینه‌وه، هه‌ردولامان پابه‌ندین به‌وه‌ی كه ئه‌م یاسایه
ده‌رچێ له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه، له‌ناو ئه‌و یاسایه‌شدا ئه‌نجومه‌نی
چاكسازی باڵا له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروست بكرێت كه ئه‌وه به
بۆچونی ئێمه ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وه‌ره‌یه هه‌م بۆ
میلـله‌ته‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان و هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه.
* ئاماژه‌ت به‌وه كرد كه
په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا نادروسته، ده‌كرێ هۆكاره‌كانی نادروستی
یاخود شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیمان بۆ رون
بكه‌نه‌وه؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: .به‌داخه‌وه دۆخێك دروست بوبو له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان
كه به‌بۆچونی ئێمه زیان له میلـله‌ته‌كه‌مان و له‌ناوچه‌كه‌ش ده‌دا،
به‌هیواین هه‌ردولا به حیكمه‌ت و پشویه‌كی درێژ و به‌رپرسیارانه
بگه‌ینه ده‌ره‌نجامێك، ئێمه له (2012) و (2014) و (2016) چوار
رێككه‌وتنمان ئیمزا كردوه، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه، له
(2012)وه تا ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێ كراوه به‌شێك له رێكه‌وتنی
نێوان یه‌كێتی و گۆڕان جێبه‌جێ كراوه، ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به
حكومه‌تی ناوخۆیی سلێمانی و به‌شێكی گه‌رمیان و به‌شێكی ئیداره‌ی
راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه. ئه‌م ماوه‌یه زۆر به ئاشكرا و به راشكاوی
یه‌كێتی دو حاڵه‌تی ناخۆیی هێنایه پێشه‌وه له‌دژی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان، یه‌كه‌م ئه‌و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌ی كه هه‌یه‌تی گۆڕان
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی (2014)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌پێی
ئه‌و ئه‌نجامانه گۆڕان له‌م ناوچه‌یه یه‌كه‌م بو، به‌شێكی پۆست و
پله‌كانی ئیداره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی
ئاماده نیه ئه‌و پله و پۆستانه بداته‌وه به گۆڕان و ده‌ستی
به‌سه‌ردا گرتوه له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و سنوری راپه‌ڕینیش كه
ئه‌وه بێگومان نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هه‌ڵسوڕاو و ئه‌ندامانی
گۆڕانه‌وه دروست كردوه به سه‌ركردایه‌تی گۆڕانیشه‌وه، خاڵێكی تر
ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای (2009)وه یه‌كێتی كه‌وته سزای
سیاسی ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕان ده‌رهه‌ق بون به‌تایبه‌تی
له‌ناو پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و كارمه‌نداندا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان
به‌س له‌به‌ر ئه‌وه سزا دراون كه ده‌نگی به گۆڕان داوه. ئه‌مه له
كاتێكدا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تییه و
ئه‌ندامی نیه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ئۆرگانی هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها له دۆخی هه‌ڵبژاردندا ئێمه هه‌ڵسوڕاو
لایه‌نگره‌كانمان رێك ده‌خه‌ینه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگده‌ری
هه‌یه، ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ش مه‌رج نیه ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت،
ئێمه له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م و دواتریشدا (500) هه‌زار ده‌نگمان
هێناوه، به‌ڵام له‌ناو هه‌مو ئۆرگانه‌كانی گۆڕاندا (10) بۆ (12) هه‌زار
هه‌ڵسوڕاومان هه‌یه كه ئیشوكاره‌كانیان رێكخراون.