ئەنجومەنی سیاسی هەڵبژێردرا
28/04/2026
بە
دەنگی زۆرینەی ئەندامان و لە دووەم كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی، ئەنجومەنی سیاسی
بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران.
بەپێی
دەستوری پەسەندكراوی كۆنفرانس لە (16ی2ی2026)، ئەنجومەنی سیاسی ئۆرگانی باڵای
جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنفرانس و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانە، ژمارەی
ئەندامانی بە ڕێكخەری گشتیەوە (7) حەوت كەسە لەناو جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێرێن.
لە
خولی یەكەمی ئەنجومەنەكەدا جگە لە ڕیكخەری گشتی هەریەكە لە (نەسرین جەمال ـ
كارگێڕی جڤاتی نیشتمانی، دلێر عەبدولخالق حاجی
عبدالرحمن ـ بەرپرسی كاروباری ڕاگەیاندن، شاخەوان ڕەئوف
مستەفا میران (شاخەوان ڕەئوف بەگ) ـ بەرپرسی كاروباری ڕیكخستن، جەعفەر عوسمان
عەلی (جەعفەر خەیات) ـ بەرپرسی كاروباری دامەزراوەكان، ڕۆڤان سەروەت ئیبراهیم ـ بەرپرسی
كاروباری پەیوەندیەكان و بەختیار کەریم عەلی ـ بەرپرسی كاروباری خەڵك) لە رۆژی
(28ی4ی2026) لە دووەم كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی لەدوای بەستنی كۆنفڕانس هەڵبژێردران.