شاندێکى حیزبى شیوعى سەردانى مەکۆى دەشتى هەولێر دەکات

13/09/2022

 له‌ سه‌ردانێكی دۆستانه‌ شاندێكی كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌و‌روبه‌ری هه‌ولێری حیزبی شیوعی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كۆی ده‌شتی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد.

له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێ كرا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌ خێراكانی عێراق و ناوچه‌كه‌، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر كاری پێكه‌وه‌یی هه‌ماهه‌نگی كردنی یه‌كتر كرده‌وه‌، شانده‌كه‌ ستایشی ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رێكخه‌ری گشتییان كردوو به‌رزیان نرخاند.


ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر

12/9/2022


هەواڵی زیاتر