شاندێکى حیزبى دیموکرات سەردانى گۆڕان دەکات

20/09/2022

شاندێکى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و پەیوەندییەکانى هەردولا و چەند پرسێک تاوتوی دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/9/2022) شاندێکى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران کە لە محەمەد نەزیف قادرى بەرپرسى ناوەندى گشتى پەیوەندییەکان و جێگر و ئەندامانى ناوەندەکە پێکهاتبون سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن مستەفا سەید قادر و رێکخەر و ئەندامانى ژورى پەیوەندییە سیاسییەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا گرنگیی پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و بارودۆخى ناوچەکە و کوردستان و یەکگرتنەوەى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران تاوتوێکرا، هاوکات جەخت کرایەوە لە گرنگى یەکڕیزى ماڵى کورد لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکاندا و شاندى میوان رۆل و هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕانیان لە پرسى یەکگرتنەوەیان و هەڵوێستە نیشتیمانییەکاندا بەرز نرخاند.


هەواڵی زیاتر