لیژنەى باڵا و دەستەى هەماهەنگی کۆنفڕانس کۆبونەوە

26/09/2022


لیژنەى باڵا و دەستەى هەماهەنگی دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى دوایین ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانس کۆبونەوە.

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوشەممە (26/9/2022)، بۆ تاوتوێکردنى دوایین ئامادەکارییەکانى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان، لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس و دەستەى هەماهەنگى بەستنى کۆنفڕانس لە مەکۆى سەرەکى لە شارى سلێمانى کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا چاوخشاندنەوە و دوایین ئەو گۆڕانکاریانەى پێویستە بۆ راپۆرتەکانى کۆنفڕانس و رێکخستنەوەى هەنگاوەکان بەتایبەت هەڵسەنگاندنى یەکە رێکخراوەییەکان و جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتیمانى و تیمەکانى حکومەت و حکومەتى خۆجێى و نوێنەرانى هەڵبژێردراو بۆ دەزگا هەڵبژێردراوەکان و ئەو گۆڕانکاریانەش کە پێویستن لە دەستورى رێکخراوەیى، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.


هەواڵی زیاتر