چلەی ماتەمینى پێشمەرگەى پارتیزان و دانەبڕاو و هەڵسوڕاوى دیارى گۆڕان، عەمید (صدیق على تۆفیق) بەڕێوەچو
15/10/2022
ئەمڕۆ هەینی، مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان بە هاوکارى مەکۆى دەربەندیخان لە هۆڵى شەهید (کاکە عەبەى دێ فاتە) لە قەزای دەربەندیخان، چلەى ماتەمینى پێشمەرگەى پارتیزان و دانەبڕاو و هەڵسوڕاوى دیارى گۆڕان، عەمید (صدیق على تۆفیق) کۆڕێکى ماتەمینى رێكخست.
ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڕێ و هاوسەنگەران و كەسوكار و گۆڕانخوازان و نوێنەرانی لایەنەسیاسییەكان و بەرپرسانی حكومیی بەشداریی مەراسیمەكەیان كرد.