هەڵسوڕاوانی بازنەی لەندەن چەند پرسێکى ناوخۆیی و دۆخى رەوەندى کوردى تاوتوێ دەکەن

17/10/2022

بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بازنەی لەندەنى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکاریەکانی دوەم کۆنفرانسى نیشتیمانى و هەنگاو و رێکارەکانى رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی دەرەوە کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، فوئاد جەمال، سەرپەرشتیاری ژوری رەوەندی کوردی وردەکاری ئەنجامى دوا کۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەکارییەکانی لیژنەى باڵاى بۆ  بەستنى دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی و شێوازی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی دەرەوەی بۆ ئامادەبوان رون کردەوە.

لای خۆیانەوە هەڵسوڕاوانی بازنەی لەندەن لە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێى دۆخى رەوەندى کوردى و دوایین پێشهاتەکانیان کرد و پێشنیاز و سەرنج و بۆچونەكانی خۆیان لەبارەی هەنگاو و رێكارەكانەوە خستەڕو.


هەواڵی زیاتر