وتەببێژى بزوتنەوەی گۆڕان و کونسوڵخانەى ئەمەریکا و بەریتانیا کۆدەبنەوە

31/10/2022

وتەبێژى بزوتنەوەی گۆڕان پێشێلکاریەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان و چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا و بەریتانیا گفتوگۆ دەکات و دیدی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دۆسییەی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا دەکات.

دلێر عەبدلوخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و شوناس شێرکۆ، ئەندامی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەکە لەگەڵ جۆشوا لویس بەرپرسی مەلەفی سیاسیی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و جەیمس ئۆتس بەرپرسی مەلەفی سیاسیی کۆنسوڵخانەی گشتی بەریتانیا کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکاناندا، روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرس و مەلەفە سیاسیی و ئیداریی و ئەمنی و کەیسەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خرانەڕو، هاوکات گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی پارتی و یەکێتی لەگەڵ چارەسەری کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان کرا، بەتایبەت کە "هەردو حیزب سەرچاوەی کێشەکانن و خراپی پەیوەندییان کاریگەری لەسەر دۆخی ئیداری و خزمەتگوزاری و ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان دروستکردوە".

لە کۆبونەوەکاندا؛ باس لە ئازادییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئاستەنگەکانی بەردەم کاری رۆژنامەوانی کرا و شاندى گۆڕان، جەختیان لەسەر داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەوانی و پاراستنی مافەکانی رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان کردوەتەوە.
نوێنەری هەردو کۆنسوڵخانە رایانگەیاندوە، بە پەرۆشەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و پشتگیری لە ئازادییە گشتی و مەدەنییەکان دەکەن و ڕەخنە لە زۆربوونی حاڵەتی پێشێلکارییەکانیان دەگرن.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر شاندى بزوتنەوەى گۆڕان لە سەردانێکدا پشتیوانى خۆى بۆ سەنتەرى میترۆ و هەمو ئەو دامەزراوە و ناوەندانە دوپات کردوە کە بەرگری لە ئازادییە گشتیەکان و مافەکانی مرۆڤ دەکەن، هەروەک پشتیوانی هەر هەوڵیک دەکەن کە دەچیتە خزمەتی ئازادى دەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەوانی و کاراکردنی ئەرکەکانی رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى.


هەواڵی زیاتر