ژوری رەوەندی کوردی ئۆرگانەکانى رێکدەخاتەوە

31/10/2022

ژوری رەوەندی کوردی  ئامادەکاریی بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی دەکات و بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسەش، سەرپەرشتیارى ژورەکە لەگەڵ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆشەی ئەوروپا کۆدەبێتەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال سەرپەرشتیارى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاوڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانس و هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ژوری رەوەندی کوردی و ئامادەکاریی بۆ بەشداریکردن لە دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان و شێوازی دیاریکردنی نوێنەری ئۆرگانەکانی دەرەوە بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی تەوەری گفتوگۆی هه ڵسوڕاوان بوو.

ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان لەسەر شێوازی کارکردنی ئۆرگانەکانی دەرەوە و چۆنیەتى هەنگاوەکانى رێکخستنەوەی ژوری رەوەند و کۆنفرانسی نیشتمانی و نوێنەرایەتى بۆ کۆنفڕانس خستەڕو، وێرای چەندین سەرنج  و تێبینی جەختیشیان کردەوە کە هەوڵەکانى خۆیان چڕ دەکەنەوە بۆ رێکخستنەوە و سەرخستنى کارەکانى ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوە.


هەواڵی زیاتر