بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان: ھیواخوازین کۆنگرەکەتان فاکتەری داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و کاری پێکەوەیی لەنێوان لایەنەکان

08/11/2022

بزوتنەوەى گۆڕان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاڕاستەى ئەو حیزبەى کردوە ھیواخوازە کۆنگرەیان فاکتەری سەقامگیری ڕێکخراوەیی و داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و دۆزینەوەی خاڵی ھاوبەش و کاری پێکەوەیی لەنێوان لایەنەکان لە ھەرێم و، ڕەنگدانەوەی ئەو تەباییە لە بەغدا بە ئامانجی پاراستنی مافە دەستورییەکان.

دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان:
کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
کاک نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی سەرۆک
کاک مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆک
بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی چواردەھەم و ھەڵبژاردنتان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە خۆتان و ئەندامانی ھەڵبژێردراوی کۆمیتەی ناوەندی دەکەین.
ھیواخوازین، کۆنگرەتان فاکتەری سەقامگیری ڕێکخراوەیی و داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و دۆزینەوەی خاڵی ھاوبەش و کاری پێکەوەیی لەنێوان لایەنەکان لە ھەرێم و، ڕەنگدانەوەی ئەو تەباییە لە بەغدا بە ئامانجی پاراستنی مافە دەستورییەکان.
دووبارە، پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
بزوتنەوەی گۆڕان
٧ی ١١ی ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر