دوساڵ بەسەر کۆچى دوایی قادر حاجى عەلى تێدەپەڕێت

10/11/2022

ئەمڕۆ (10/11/2022) دوساڵ بەسەر کۆچى دوایی قادر حاجى عەلى سەرکردەى دیار و یەکێک لە دامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان تێدەپەڕێت.

بڕیارە سەعات (2)ى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ئارامگەکەى، بە رێوڕەسمێک ساڵیادى کۆچى دوایی بکرێتەوە

قادر حاجی عەلی
- ساڵی (1955) لە شاری سلێمانی لەدایکبوە
- بەشى جیۆلۆجی لە زانکۆ تەواوکردوە
- ساڵی (1980) چوەتە شاخ و بوەتە پێشمەرگە
- لە تەمەنی (28) ساڵیدا بوەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان
- ساڵی (1994) دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندوە
- ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوە
- لە نێوان ساڵانی (1998) بۆ (2000) کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوە
- ساڵی (2009) یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان
- ساڵی (2018) سەرۆکی لیژنەی باڵای بانگەشەی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بو
- دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی لەژێر چاودێری چڕی تەندروستی بۆ ماوەیەکی زۆر، رۆژى (10/11/2020) لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.


هەواڵی زیاتر