دلێر عەبدولخالق: لە هەموکات زیاتر پێویستمان بە تێڕوانینەکانی نەوشیروان مستەفا و قادری حاجی عەلی و هاوڕێکانیانە
10/11/2022
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: خەبات و ماندوبون و ئامانجه سیاسییه‌كانی ره‌وانشادان نه‌وشیروان مستەفا و كاك قادری حاجی عه‌لی و هاوڕێكانی زیندون، رێگاكه‌یان كراوه‌یه و بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌هه‌مو كات زیاتر پێویستمان به روانگه‌ی ئەوان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دوای دانانی تاجە گوڵینەی بزوتنەوی گۆڕان لەسەر ئارامگەی قادری حاجی عەلی، دلێر عه‌بدولخالق، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: بۆ نرخاندنی خه‌بات و ماندوبون و تێكۆشانه‌كانی كاك قادری حاجی عه‌لی، وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و كاك سه‌فین مه‌لاقه‌ره و ژوره په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهاتبو، سه‌ردانی گڵكۆكه‌یمان كرد و چه‌پكه گوڵی رێز‌و وه‌فامان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی دانا كه له‌قۆناغی خه‌باتی مه‌ده‌نی بو به‌ئه‌و پاڵپشتییه گه‌وره‌ی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بوبو به پاڵپشتییه‌كی گه‌وره بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی و راده‌ربڕین.
وتیشی: خه‌بات و ماندوبون و ئامانجه سیاسییه‌كانی ره‌وانشادان نه‌وشیروان مستەفا و كاك قادری حاجی عه‌لی و هاوڕێكانی زیندون، رێگاكه‌یان كراوه‌یه ئه‌وه‌ی خه‌باتیان بۆكرد ئێستا له‌هه‌موكات زیاتر پێویسته بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنه‌وه‌ی له‌ناوخۆدا.
دلێر عه‌بدولخالق، ئاماژه‌ی بەوەشكرد، بۆ بونی ستراتیژێكی نیشتیمانی و كوردسانی به‌هێز و دیاریكردنی پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و مه‌ترسیانه‌ی روبه‌ڕوی كورد ده‌بێته‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا، زیاتر پێویستمان به‌بیروڕاو روانگه‌ی كاك قادر و هاوڕێكانی هه‌یه و ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوڕێكانی كاك قادر به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین كه‌به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ئامانجانه بهێنینه دی و به‌یه‌كیشه‌وه بتوانین رۆحی ئه‌و سه‌ركرده پاكانه شاد بكه‌ین.