ژورى رۆژنامەوانى لەگەڵ میدیاکارانى ئەنجومەنى قەزاکان کۆدەبێتەوە
12/11/2022
ژورى رۆژنامەوانى
لەگەڵ میدیاکارانى ئەنجومەنى قەزاکان کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخى سیاسى و هەڵوێستى بزوتنەوەى
گۆڕان لەبارەى پێشهاتەکان و کاراکردنی ئەرکە میدییاییەکان کرا.
ئەمڕۆ
شەممە (12/11/2022)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى، کۆبونەوەى ژورى
رۆژنامەوانى لەگەڵ بەڕێوەبەری میدیاکانی ئەنجومەنى قەزاکان بەڕێوەچو، تێدا چەند
تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە دەستپێکى
کۆبونەوەکە، دلێر عەبدولخالق بەرچاوڕوونى دا لەبارەى دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و
عێراق و دواین ئامادەکارییەکانى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى و دواین پێشهاتە نوێیەکان
و روانگەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەو ئاڵنگارییانەى لەئارادان.
هاوکات؛
لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بە چۆنیەتى کاراکردنى ئەرکە میدیاییەکانى ئەنجومەنى
قەزاکان کرا و لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن ئەرکان رەئوف و سەنگەر جەمال دو بابەت
پێشکەشى ئامادەبوان کرا و ئەرک و هەنگاوە هەنووکیەکانی میدیاکاران ڕوون کرایەوە.
کۆبونەوەکە
بە ئامادەبوونی بەرێوەبەی تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێن و رادیۆی دەنگی گۆڕان بەڕێوەچوو،
لاى خۆیانەوە؛ بەڕێوەبەری میدیای قەزاکان بە سەرنج و پێشنیازەکانیان بەشدارییان
کرد و گفتوگۆى کراوە لەنێوان ئامادەبوان کرا.