لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانس و باژێروانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە
12/11/2022
لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانس و باژێروانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ناوخۆیی و ئامادەكارییەكانی بەستنی دوەم كۆنفڕانسی نیشتیمانی كۆبونەوە.
ئەمڕۆ شەممە (١٢/١١/٢٠٢٢) لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانس و باژێروانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنوسی هەمواری دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و وەرگرتنی دوا سەرنج و پێشنیاری باژێروانەکان لەسەر ئەو پرسە.
هەروەك جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دوا کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و پرسی ئاشتەوایی تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.
ئەوە لەكاتێكدایە، رۆژی (٢٩/١٠/٢٠٢٢) هەردوو جڤاتى نیشتمانى و گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەئامادەبونى هەردو لیژنەى باڵاى کۆنفرانس و دەستەى هەماهەنگى کۆنفرانس کۆبونەوە و تێیدا شەش راپۆرتى ئامادەکارى کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان تاوتوێکران و جەختکرایەوە بۆ تێپەڕاندنى ئاڵنگارییەکانى بەردەم بزوتنەوەکە، دوەم کۆنفرانسى نیشتمانى لە نزیکترین کاتدا ببەسترێت.