وتەبێژى گۆڕان: ئەو کارەساتەى بەسەر خانەوادەکەى شارى سلێمانى هات هەمو هەرێمى کوردستانى خەفەتبار و تازیەبار کرد

18/11/2022


وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بەداخەوەین بۆ ئەو کارەساتەى بەسەر خانەوادەکەى شارى سلێمانى هات کە هەمو هەرێمى کوردستانى خەفەتبار و تازیەبار کرد، هیوازى زو چاکبونەوە بۆ ئەو بریندارانە دەخوازین کە لە نەخۆشخانە ماون.

دلێر عەبدولخالق وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان کە بە هاوڕێیەتى رێکخەرى ژورى حکومەت و ژورى یاسایی بە نوێنەرایەتى بزوتنەوەکە سەردانى بریندارانى روداوى تەقینەوەى غازى ماڵى حاجى مەزهەرى سیرێیان کرد لە نەخۆشخانەوە رایگەیاند: بەداخەوەین بۆ ئەو کارەساتە جەرگبڕەى بەسەر ئەو خێزانە هات کە بەهۆیەوە (١٥) هاونیشتیمانى گیانیان لەدەستداو (١٢) کەسیش برینداربون، ئەم روداوە ناخ هەژێنە ئێمە و هەمو کوردستانى تازیەبار و خەفەتبار کرد، ئێستاش بۆ هەواڵپرسین و

ئاگاداربون لە دۆخى بریندارانى ئەو روداوە سەردانى نەخۆشخانەمان کرد و لە نزیکەوە حاجى مەزهەرمان بینى.
وتیشى: وەک بزوتنەوەى گۆڕان لە شەوى رابردوەوە لە خەمى قوربانیانى روداوەکەدابوین و خۆمان و سەرجەم هاوڕێیانمان لە تیمەکانى حکومەتى خۆجێى و حکومەتى هەرێم لەسەر هێڵ بوین بۆ هاوکاریکردن و کاراکردنى پڕۆسەى فریاگوزارى، لێرەوە دەمانەوێ سوپاسى ئیدارەى پارێزگاى سلێمانى و سەرجەم تیمەکان بکەین کە هەمویان دڵسۆزانە کاریان کردوە لەم روداوەدا و هەمو هەوڵ و توانایان خستەگەڕ، هاوکات ئەو هاوڵاتییە دڵسۆزانەى خۆبەخشانە هاوکارى تیمەکانى فریاگوزارییان کرد.


هەواڵی زیاتر