بزوتنەوەى گۆڕان هاوخەمى قوربانیانى روداوەکەى سلێمانییە
19/11/2022
بزوتنەوەى
گۆڕان جگە لە بەشداریی فەرمى لە رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى ئەندامانى خانەوادەکەى
سلێمانى، وەک هاوخەمی و راگەیاندنى پرسە بۆ لەدەستدانى ئەندامانى ئەو خێزانەى بەهۆى
تەقینى سیستمى شۆڤاژ بونە قوربانیی، ئاڵاى مەکۆى سەرەکى دادەگرێت.
ئەوە
لەکاتێکدایە پێشتر و لەکاتى بەسەرکردنەوەى قوربانیانى روداوەکە لە نەخۆشخانە، دلێر
عەبدولخالق، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند؛ بەداخەوەین بۆ ئەو کارەساتەى
بەسەر خانەوادەکەى شارى سلێمانى هات کە هەمو هەرێمى کوردستانى خەفەتبار و تازیەبار
کرد کە بەهۆیەوە (١٥) هاونیشتیمانى گیانیان لەدەستداو (١٢) کەسیش برینداربون، ئەو
خەمە بە خەمى خۆمان دەزانین.
وتیشى:
وەک بزوتنەوەى گۆڕان لە ساتى روداوەکەوە لە خەمى قوربانیانى روداوەکەدابوین و
خۆمان و سەرجەم هاوڕێیانمان لە تیمەکانى حکومەتى خۆجێى و حکومەتى هەرێم لەسەر هێڵ
بوین بۆ هاوکاریکردن و کاراکردنى پڕۆسەى فریاگوزارى، لەگەڵ هاوخەمیمان بۆ ئەو
خانەوادەیە سوپاسى ئیدارەى پارێزگاى سلێمانى و سەرجەم تیمەکان و ئەو هاوڵاتییە
دڵسۆزانەى خۆبەخشانە هاوکارى تیمەکانى فریاگوزارییان کرد.