ئەنجومەنی ئەڵمانیای بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

29/11/2022

ئەنجومەنی ئەڵمانیای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى رێکارەکانى رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوەی وڵات و گفتوگۆى هەوڵەکانى ئاشتەوایی،کۆدەبێتەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە لە رێگە کۆنفرانس کۆڵێکەوە ئەنجامدرا، رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان تەوەری سەرەکی بوو، سەرجەم ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری وڵات، تەئکیدیان لەسەر خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان کردەوەو بڕیاریاندا کە هه نگاوی جدی لەوبارەیەوە بنێن، هاوکات پێداچونەوە بەکار و چالاکییەکاندا کراو بەردەوامیدان بە کار و چالاکییە رێکخراوەییەکان جەختى لێکرایەوە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژی ئاشتەوایی نێوماڵی بزوتنەوەی گۆران کرا و ئەنجومەنی ئەڵمانیا پشتگیری وپشتیوانی خۆى بۆ پڕۆژەکەی ئاشتەوایی دەربڕی.


هەواڵی زیاتر