ئەنجومەنی ئەڵمانیا خۆی رێكدەخاتەوە
24/05/2026
ئەنجومەنی
ئەڵمانیای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی و چالاككردنەوەی ئۆرگانەكان
و كاری پێكەوەیی و ئامادەكاری بۆ قۆناغی نوێ و گەیاندنی دەنگی ڕەوەند و داكۆكی لە
پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان لە دەرەوە، كۆبووەوە.
كۆبونەوەی
ئەنجومەنەكە بە بەشداری ڕێکخەری ژوری ڕەوەندی کوردی، بەرپرسی گۆشەی ناوەندی ئەوروپا،
نوێنەری ژنان، بەرپرسی ئەنجومەن، سکرتێری ئەنجومەن و دەستەی بەڕێوەبەر و بازنەوان بەڕێوەچوو، تێیدا نالی
پشدەری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری وڵاتی ئەڵمانیا ئاماژەی بە ئامانجی كۆبونەوەكە و
گرنگی كاری پێكەوەیی كرد.
لای
خۆیەوە هەوراز جەمال ڕەفعەت کورتەیەکی سیاسی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر بارودۆخی
سیاسی هەرێم و عێراق، گۆڕانکارییە سیاسی و هەرێمایەتییەکانی ناوچەکە و ئاماژەی بەوە
کرد کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هێزی سیاسی ڕێکخراوی هۆشیار و نزیک لە خەڵک هەیە، جەختی
لەسەر گرنگی ڕۆڵی ئۆرگانەکان و هەڵسوڕاوان کردەوە لە پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵك
و بەردەوامی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی.
لە
كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاو و میكانیزمەكانی خۆڕێکخستنەوە و چالاککردنەوەی ئۆرگانەکان
کرا، و ئامادەبووان پێشنیاز و بۆچونی خۆیان لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کاری ڕێکخراوەیی
و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەڵسوڕاوان خستەڕوو. هەروەها جەخت لەسەر پێویستی بە نوێکردنەوەی
میکانیزمی کار، بەهێزکردنی ڕۆڵی گەنجان و ژنان، و فراوانکردنی کاری هاوبەش لە ناو ئەنجومەنەکان
کرا.
کۆبوونەوەکە
لە کەشێکی هاوڕێیەتی و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو، و لە کۆتاییدا ئامادەبووان پشتگیرییان
لە پرۆسەی خۆڕێکخستنەوە و بەرەوپێشبردنی کاری ئۆرگانەکان دووپاتکردەوە، بەو هیوایەی
قۆناغی داهاتوو قۆناغێکی باشتر بێت بۆ یەکگرتوویی و کاریگەری زیاتر.