شاندێکى بزوتنەوەی گۆڕان سەردانى هاوپەیمانى نیشتیمانی دەكات

04/12/2022

شاندێکى بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی هاوپەیمانى نیشتیمانی دەكات بۆ تاوتوێکردنى ئاڵنگارییەکان و یەکخستنى هەڵوێست و یەکڕیزى لایەنەکان بۆ دورخستنەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و مەترسیەكانی بەردەم قەوارەی هەرێمی كوردستان.

ئەمرۆ یەکشەممە (4/12/2022)، لە چوارچێوەى بەسەرکردنەوەى لایەنە سیاسییەکاندا، شاندێکى بزوتنەوەی گۆڕان کە لە بەختیار عومەر ئەولی رێكخەری ژووری پەیوەندیەسیاسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی ژووری پەیوەندیە سیاسیەكان پێکهاتبون، سەردانى هاوپەیمانى نیشتیمانیان کرد و لەلایەن ئارام قادر سەرۆکى هاوپەیمانى پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارى و قەیرانانەى لە ئارادان تاوتوێکرا و گرنگى یەکهەڵوێستى و یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بۆ پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان جەختى لێکرایەوە و هەردولا هەنگاوەكانیان بۆ یەكخستنی نێو ماڵى كورد و دورخستنەوەى هەمو ئەگەرێکى نەخوازراو دەربری.


هەواڵی زیاتر