شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەکات
07/12/2022
شاندێکى
بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات و لە کۆبونەوەیەکدا پێشهات و
ئاڵنگارییەکان و پێویستى یەکخستنى هەڵوێست و یەکڕیزى لایەنەکان بۆ دورخستنەوەى هەر
ئەگەرێکى نەخوازراو و مەترسیەكانی بەردەم قەوارەی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەکەن.
شاندێکی
بزوتنەوەی گۆڕان کە پێکهاتبو لە بەختیار عومەر ئەولى رێکخەری ژوری پەیوەندییە سیاسیەکان
و ئەندامانی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان، سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانى
کرد و لەلایەن ئەنوەر عەنەبی و مونیرە عەلی عەبدولعەزیزو مامۆستاعوسمان سەعید ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزوتنەوەی
ئیسلامی پێشوازیان لێکرا.
لە
دیدارێکدا تاوتوێى دواین پێشهاتەکان و ئەو ئاڵنگاریانە کرا لەبەردەم هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکەدان،
جەختکرایەوە لەوەى بەیەکڕیزى و یەک هەڵوێستى روبەڕوى ئەو قەیران و مەترسیانە ببنەوە
کە مەترسین بۆسەر قەوارەى هەرێم.
لاى
خۆیەوە بزوتنەوەی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ پشتگیری تێڕوانین و پڕۆژەى بزوتنەوەی گۆڕان
بۆ روبەڕوبونەوەى مەترسییەکان، هاو هەڵوێستى خۆیان نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.