وەفدێكی حیزبی دیموكرات سەردانی مەكۆی كۆیەی گۆڕان دەکات

14/12/2022

وەفدێكی حیزبی دیموكرات سەردانی مەكۆی كۆیەی بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و لەکۆبونەوەیەکدا تاوتوێى دۆخى ناوچەکە و پێویستى یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان دەکەن و رۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئاشتەوای و هەوڵى یەکڕیزی بەرز دەنرخێنرێت.

وەفدی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێكهاتبون لە سۆران نوری ئەندامی  رێبەری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و لەلایەن بەختیار جەوهەر باژێڕوانی قەزاى کۆیە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاكە پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێکدا؛ پێشهاتە نوێیەکان تاوتوێ كرا و هەردولا  لەسەر  گرنگی  پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەكان و یەکڕیزى نێوانیان بەتایبەت لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکاندا هاوڕا بون.
وەفدی میوان رۆڵی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە رابردودا لە ئاشتەوای و هەڵوێستە نیشتیمانییەکانى بەرز نرخاند.


هەواڵی زیاتر