کۆیە؛ شاندێکى ئەنجومەنى قەزا سەردانى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان دەکات

18/12/2022

شاندێکى ئەنجومەنى قەزاى کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى لقى کۆیەى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (١٨ / ١٢ / ٢٠٢٢) شاندێکى ئەنجومەنى قەزاى کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی بەختیار جەوهەر باژێروانی مەکۆ، سەردانی لقی کۆیەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانیان کرد.

سەردانەکە بە ئامانجى گەیاندنى پیرۆزبایی بو، لە دیدارێکیشدا دۆخى سیاسى و گوزەرانى چین و توێژەکان و پڕۆسەى حکومڕانى تاوتوێکرا و بەگەڕخستنى هەوڵەکان بۆ خزمەت و یەکهەڵوێستى لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و پارێزگارى لە قەوارەى هەرێم جەختى لێکرایەوە.


هەواڵی زیاتر