ژوری رۆژنامەوانی سەردانی بنکەی ژین دەكات

21/12/2022

ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامانجی نرخاندن و خزمەتی بەرچاوی كار و. بەرهەمی چەند ساڵەی بەڕێوەبەر و بۆرد و ستافی بنكەی ژین، سەردانی بنكەكە دەكات.

لای خۆیەوە رەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنكەكە ئاماژەی بە شێوازی كارەكانیان و چۆنیەتی پاراستنی بەڵگەنامە مێژوییەكان و ڕێکخستن و ژیاندنەوەیان و بە دیجیتاڵكردنیان كرد بە ئامێر و شێوازی نوێی ئەرشیف كردن و پاراستنیان لە فەوتان و تێكچون.

تیمی ژوری رۆژنامەوانی، دوای بەسەركردنەوەی سەرجەم بەش و كتێبخانەكانی بنكەی ژین، پشتگیری و هاوکاری بۆ بنكەكە و ئەو ناوەندە ناحکومیانە دوپاتكردەوە كە خزمەتی بەرچاو بە مێژو و کەلەپوری كورد و سەرچاوە و بەڵگەنامە و بەرهەمی نوسەرانی كورد دەکەن.

فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر