ئەنجومەنی قەزای هەولێر و فراکسیۆنی گۆڕان کۆدەبنەوە

22/12/2022

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پشتیوانی و گەیاندنی داخوازی هاوڵاتیان، لەگەڵ فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە (٢١ی١٢ی٢٠٢٢) لە مەکۆی هەولێر، ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێر لەگەڵ فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان کۆبونەوە، لەوبارەیەوە هێمن شێخانی باژێروانی هەولێر بە سایتی (گۆڕان)ی راگەیاند: ئامانج لە کۆبونەوەكە تاوتوێكردنی کارو چالاکیەکانی چوار ساڵی ڕابردوی فراكسیۆنەكە بو كە فراكسیۆنێكی چالاك و كارابوە لە بەدواداچون و چاودێری و پێشكەشكردنی پڕۆژە، و پلانی داهاتوی فڕاکسیۆنەكەش بیرورای لەبارەوە ئاڵوگۆڕ كرا.

وتیشی: وەك ئەنجومەنی قەزای هەولێر، گیروگرفت و داخوازی و پێداویستی چین و توێژەكان و هاولاتیانی هەرێم و شاری هەولێرمان خستەڕو بۆ ئەوەی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمان. بەدواداچون و كاریان بۆ بكات.


هەواڵی زیاتر