شاندێکى گۆڕان سەردانى کڵێساى ماریوسف دەکات

25/12/2022

بۆ گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایی و پێکەوە ژیان، شاندێکى گۆڕان سەردانى کڵێساى ماریوسف دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/12/2022)، شاندێکى بزوتنەوەى گۆڕان لە رێکخەرانى ژورى پەیوەندیە سیاسییەکان و ژورى حکومەت و ئەندامانى ژورى پەیوەندى سیاسى پێکهاتبون لە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحدا (سڵاوی خوای لێبێت) سەردانی کڵێسای مار یوسفمیان کرد و پیرۆزبایی بزتنەوەى گۆڕانیان لە قەشەی کڵێسای مار یوسف و تەواوی مەسیحییەکانی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و عێراق و جیهان کرد و جەختیان لە گرنگى پێکەوە ژیانى ئاشتیانە کردەوە.


هەواڵی زیاتر