کۆیە؛ کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکان سەردانى مەکۆى گۆڕان دەکەن

28/12/2022

کەسو کاری شەهیدانی خۆپیشاندانەکانى (١٧)ی شوبات و رۆژانی دوایی سەردانی مەکۆی کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان لە پشتگیریکردنى خۆپیشاندەرانى ئازادانە و قوربانیانى خۆپیشاندانەکان بەرز دەنرخێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٨/١٢/٢٠٢٢)، ژمارەیەک لە کەسوکارى شەهیدانی خۆپیشاندانەکانى (١٧)ی شوبات و رۆژانی دوایی سەردانی مەکۆی کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن بەختیار جەوهەر باژێروانی مەکۆی کۆیە و ئەندامانی ئەنجومەنى قەزاوە  پێشوازیان لێکرا .

لە دیدارێکدا جەخت لە رەوایەتى داواکارى خۆپیشاندەران و پێویستى بەدەمەوەچونى ئەو داواکارییانە و دابینکردنى پێداویستییەکانى هاوڵاتیان و دابینکردنى ژیانێکى سەقامگیر جەخختى لێکرایەوە و هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان لە پشتگیریکردنى خۆپیشاندەرانى ئازادانە و قوربانیانى خۆپیشاندانەکان بەرزنرخێنرا و وێنەی شەهیدانی (١٧)ی شوبات و شەهید مامۆستا هێرشیان پێشکەش بە مەکۆی کۆیە .

هەر ئەمڕۆ بە بەشدارى باژێروان و ئەندامانى ئەنجومەنى قەزایەى کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان و کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندنەکان و کەسوکار و هاوڕێیانى، پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی مامۆستا هێرش لە گۆڕستانی شەهیدان لە شاری کۆیە کرایەوە.


هەواڵی زیاتر