کۆبونەوەی دەستەی کارگێری بازنەی پایتەختی ئەنجومەنی بەریتانیا بەڕێوەچو

30/12/2022

بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ژوری ڕەوەند و بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیا دەستەی کارگێری بازنەی پایتەخت  لەدوای خۆڕێکخستنەوەی  یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال، سەرپەرشتیارى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاوڕونى دا لەبارەى پڕۆسەى ئاشتەوایی و دوایین ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانس و هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان.

هەروەک بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیا سوپاسی دەستەی کارگێری بازنەی پایتەختی کرد بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و هەوڵ و ماندوبونیانی بەرزنرخاند و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، لاى خۆیانەوە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان لەسەر شێوازی کارکردنی ئۆرگانەکانی دەرەوە و چۆنیەتى هەنگاوەکانى رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان خستەڕو، هاوکات لەگەڵ سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکانیان جەختیان کردەوە کە هەوڵەکانى خۆیان چڕ دەکەنەوە بۆ رێکخستنەوە و سەرخستنى ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوەی وڵات.


هەواڵی زیاتر