شاندێکی پارتی نەتەوەی کورد سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

11/01/2023

پارتی نەتەوەی کورد پشتیوانی خۆی بۆ هەر پرۆژەیەکى بزوتنەوەی گۆڕان دەردەبڕێت کە کار بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد بکات و لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی کوردستان بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٣/١/١١)، شاندێکى پارتی نەتەوەیی کورد بە سەرۆکایەتی جەبار میرزا ڕۆستەمی سەرۆکی پارتەکە سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و  لەلایەن بەختیار عومەر ئەولێ رێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی ژوورەکەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و دۆخى سیاسى و دۆزى کورد تاوتوێکرا و شاندى گۆڕان جەختى لە بنەما سەرەکییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و پێویستى یەکڕیزى و هەماهەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا، لاى خۆیەوە شاندى پارتی نەتەوەی کورد پشتیوانی خۆی بۆ هەر پڕۆژەیەکى بزوتنەوەی گۆڕان دەربڕی کە کار بۆیەکخستنی نێوماڵی کورد بکات و لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی کوردستان بێت.


هەواڵی زیاتر