بزوتنەوەى ئیسلامى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

12/01/2023

بزوتنەوەى گۆڕان و بزوتنەوەى ئیسلامى تاوتوێى دۆخى سیاسى عێراق و هەرێم و گوزەرانى هاوڵاتیان و پێویستى یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/1/2023) شاندێکى بزوتنەوەى ئیسلامى بە سەرۆکایەتى مامۆستا عیرفان على عبدالعزیز، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانی کرد و لەلایەن عمر سید على و مامۆستا جمال حاجى محمد و رێکخەر و ئەندامانى ژورى پەیوەندیە سیاسیەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا؛ رابەرى گشتى بزتنەوەى ئیسلامى ئاماژەى بە گرنگى رۆڵ و بەرنامەکانى بزوتنەوەى گۆڕان کرد لە کارکردن بۆ چاکسازى و دابینکردنى خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئەو پڕۆژەیەى تایبەت بە یەکخستن و رێکخستنى ناوماڵى کورد لەپێناو ماف و خواستەکانى هاوڵاتیان و هێز و لایەنە سیاسییەکان بە یەکدەنگى لەگەڵ بەغدا مامەڵە بکەن، ئەوەش لەپێناو پاراستنى سەنگ و قورسایی پێگەى کورد و بەدەستهێنانى مافە دەستورییەکان وتیشى: "بزوتنەوەى گۆڕان پڕۆژەیان هەیە بۆ گۆڕانکارى لە دۆخى سیاسى هەرێم و دەرچون لەو متبونەى هەیە".

هاوکات جەخت لە هەوڵى بزوتنەوەى گۆڕان کرایەوە بۆ کارکردن لەسەر بەرنامە و پڕۆژەکانى بۆ خزمەت و چاکەى گشتى و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و کارى پێکەوەییش بەپێویست زانرا.


هەواڵی زیاتر