وتەبێژى گۆڕان: دەستلەکارکێشانەوەى قائیمقامى پێنجوێن رەوایەتى هەیە، بەڵام رەتى دەکەینەوە

13/01/2023

وتەبێژى گۆڕان رایدەگەیەنێت: دەستلەکارکێشانەوەى قائیمقامى پێنجوێن رەوایەتى هەیە و پشتیوانى داخوازییەکانى خۆپیشاندەران و دانیشتوانى قەزاکەیە و پشتیوانین، بەڵام چونکە خەڵکى پێنجوێن پشتگیرى دەکەن، ئێمەش پشتگیرى داواکەیان دەکەین و دەستلەکارکێشانەوەکەى رەت دەکەینەو.

دەقى راگەیەندراوەکە:

لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی قەزای پێنجوێن..
بەرپرسیارێتی ئەرکە، لەم ڕوانگەیەوە دەستلەکارکێشانەوەی
هاوڕێمان (زانا ڕەحمان) قائیمقامی قەزای پێنجوێن؛ ڕەوایەتی هەیە و تەرجومەکردنیەتی بۆ پشتیوانی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و دانیشتوانی قەزاکەیە.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەم پشتیوانین، هەم ڕەتی دەکەینەوە:
# پشتیوانین، چونکە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی بزوتنەوەی گۆڕانە، کاتێک پۆست نابێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی گشتی و پێویستە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی.
# ڕەتی دەکەینەوە، چونکە خەڵکی پێنجوێن پشتگیری لە (زانا ڕەحمان) دەکەن و ئێمە پشتگیری داواکەی خەڵکی پێنجوێن دەکەین.

دلێر عەبدولخالق
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان

١٣ی ١ی٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر