نوێنەرى ژوری رەوەندی کوردی بەشداریی ساڵیادى دامەزراندنى کۆمارى کوردستان و حیزبى دیموکرات دەکات

22/01/2023


بە سیمینار و رێوڕەسمێک لە فینلاند ساڵیادى دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرایەوە و شاندێکى ئەنجومەنى فینلاند بە نوێنەرایەتى ژورى رەوەند و بزوتنەوەى گۆڕان بەشداریی کرد.

رۆژى (21/1/2023) بەرپرسی ئەنجومەنی فینلاند بەنوێنەرایەتی ژورى رەوەند و بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە سیمیناریێک کرد کە بۆ  یادی ٢ی رێبەندان و (٧٧)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سیمینارێک لەلایەن د. کوێستا گادانی پێشکەشکرا و گفتوگۆ لەبارەى ناوەڕۆکەکەیەوە کرا و شاندى بزتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی ساڵیادی حیزبی دیموکرات لە ئامادەبوان و دۆست و ئەندامانی پارەتەکە کرا.


هەواڵی زیاتر