شاندێکى ژنانى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى ژنان کۆدەبنەوە

01/02/2023

شاندى ژنانى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى ژنان، پرسى ژنان تاوتوێ دەکەن و جەخت لە پێویستى کاریی پێکەوەیی و یەکڕیزى دەکەن بۆ درێژەدان بە خەبات و بەئامانجگەیاندنى پرسە هەنوکەییەکانیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2023/2/1) شاندێکى یەکێتى ژنانى کوردستان سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن شاندێکى ژنانى بزوتنەوەکەوە پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکدا باس لە کێشەکانى ژنان و ئەو گرفت و ئاستەنگانە کرا کە دێتە رێگەیان، هاوکات جەخت کرایەوە لەکارکردن بۆ بەدەستهێنانى مافەکانى ژنان و پرسە رەواکەیان و روبەڕوبونەوەى پێشێلکارییەکان.

لە دیدارەکەدا؛ خەبات و قوربانیدانى ژنان لە قۆناغە جیاوازەکانى خەباتى رزگارى گەلى کورد نرخێندرا و هەردولا بەپێویستیان زانى ژنانى نێو هێزە سیاسییەکانیان سەربارى جیاوازى بۆچون و ئایدۆلۆژیا بە یەکڕیزى و یەکگرتویی کاربکەن بۆ دۆز و پرسەکانیان و ئەو گرفت و ئاستەنگانەى لە نێو کایە جیاوازەکاندا دێتە رێگەیان .


هەواڵی زیاتر